Erbil 21°C چوارشەممە 02 نیسان 01:52

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان زانیاری دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

وەزیری نەوتی عێراق زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو و رایگەیاند كە چاوەڕێی پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەن لە پەرلەمان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "ئێستا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە پڕۆژەیاسایەك ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە كە تێیدا پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خراوەتەڕوو".

راشیگەیاند "لە پڕۆژەیاساكەدا تێچووی 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە".

حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەش دا "ئەم 16 دۆلارە وەك قۆناغی سەرەتا دیاریكراوە و رەنگە لە داهاتوودا پێداچوونەوە بەو نرخەدا بكرێت".

وەزیری نەوت جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 تا 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی دەرەوە دەكات.

سەبارەت بە نرخی ئێستای نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهان گوتی، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلارە، حكوومەتی عێراق خوازیارە نرخەكە هەر بەم ئاستە و كەمێك زیاتریش بەرز ببێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ داهات و بودجەی گشتی وڵات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.