ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک عەلیێڤ خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ئاماژەی بە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد کرد، سەرۆکی حکوومەتیشی بانگهێشتی ئازەربایجان کرد و ڕاشیگەیاند کە لە بەرنامەیدایە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات. هەروەها ئامادەییشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان باکۆ و هەولێر دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوئاهەنگیی کۆماری ئازەربایجانی کرد و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.