ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.کامران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەکى تر لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و پسپۆران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان، لە هۆڵى کۆجەر بیرکارى سەنتەری رۆشنبیری و کلتووری زانکۆی سەڵاحەدین، سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژیی لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوە و دیراساتی ستراتیژیی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، کۆربەندێکى بە ناونیشانی (گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، بەردەوامبوون یاخود وەرچەرخان لە سیاسەتی دەرەوە) سازکرد.
کە تێیدا ڕوانگەی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێڕوانینی بۆ جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ غەزە و باشووری لوبنان، ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دۆسێی ئەتۆمی ئێران، تورکیا و لێکەوتەکانی گەڕانەوەی ترامپ لەسەر عێراق و هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.