Erbil 14°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 17:06

كەلەكچی... بە گوژمەی زیاتر لە 570 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت

100%


لە چوارچێوەی پلانی شارەوانیی كەلەكچی بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی ناحیەكە، پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە ناحیەی كەلەكچی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

گوژمەی ئەو پرۆژەیە زياتر له‌ 570 مليۆن دینارە و لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین كراوە كه‌ پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و ئاوەڕۆ لە سەنتەری ناحیەی كەلەكچی، بڕگەكانی دروستكردنی شەقام بە درێژیی (1140) مه‌تر و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە درێژیی (1070) مه‌تر لەخۆدەگرێت.

جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی ديكه‌ى خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.