Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:10

لە نێو گۆڕانکارییە گەورەکاندا.. به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان به‌ دانانی چه‌ك رازی بكات

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوه‌ی گۆرانكارییه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە بریتییە لە لاوازکردنی دەسەڵاتی گرووپ و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە غەززە و لوبنان و لابردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بەغدا هەوڵ دەدات ئەرکێکی قورس و مەترسیدار جێبەجێ بکات.

حکومەت هەوڵ دەدات چەند گروپێکی چەکدار رازی بکات کە پێشتر لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا شەڕیان کردووە و مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە بۆ پشتیوانی لە حەماس لە غەززە بۆ ئەوەی واز لە چەکەکانیان بهێنن یان بچنە پاڵ هێزە ئەمنییەکانی فەرمی.

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی داوە گوشارەکان بۆ سەر تاران زیاد بکات کە ماوەیەکی زۆرە پشتیوانی لە ژمارەیەک پارتی سیاسی و کۆمەڵێک لایەنی چەکداری لە عێراق دەکات.

هەندێک لە بەرپرسان لە بەغدا نیگەرانن لەوەی کە نۆرەی عێراق بێت و دۆخی ئێستا بگۆڕێت.

دەستبەرداری چەک بن
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌وه‌ی رازی بكات كه‌ چه‌ك دابنێن. 

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو نیگەرانیانەی کەم کردەوە کە لەوانەیە رۆڵی عێراق لە لێدانی ئەو لایەنانە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بێت. گوتی "ئێمە پێمان وانییە عێراق وڵاتی داهاتوو بێت.

بابەتی مەحاڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گوتیشی، حکومەت لە گفتوگۆدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپانە و هاوسەنگییەک لە نێوان پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن و تاران بپارێزێت. دوو سێ ساڵ لەمەوبەر مەحاڵ بوو ئەم بابەتە لە کۆمەڵگای ئێمەدا گفتوگۆ بکەین.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە لە ئێستادا قبوڵ ناکرێت و ئاماژەی بە بوونی گروپە چەکدارەکان کرد کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت کار دەکەن.

گوتی "زۆرێک لە سەرکردە سیاسیەکان و زۆرێک لە پارتە سیاسییەکان دەستیان کردووە بە وروژاندنی گفتوگۆ و هیوادارم بتوانین سەرکردەکانی ئەو گروپانە ڕازی بکەین کە چەکەکانیان دابنێن و دواتر ببنە بەشێک لە هێزە چەکدارەکان لە ژێر بەرپرسیارێتی حکومەتدا."

توانای عێراق بۆ هاوسەنگی بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمەریکا تاقی کراوەتەوە.

ئەو گروپانە دەڵێن ئەم کارەیان وەک هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە کردووە کە شەڕی ئیسرائیلی ڕووبەڕوو بووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.