لەبەردەم دیوانی بەرزی دادوەری ئێران لە تاران، سێ دادوەری ئێرانی تەقەیان لێکراوە و دوویان کوژراون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (IRNA) بڵاوی کردووەتەوە، سێ دادوەر لەبەردەم دیوانی بەرزی دادوەری ئێران لە تاران، تەقەیان لێکرا.
بە هۆی ئەو پەلامارە، دوو لە دادوەرەکان بە ناوەکانی حوجەتولئیسلام ڕازینی و حوجەتولئیسلام موقیسە کوژراون و دادوەرێک و یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بوون و بکووژەکەش هەر لە شوێنی ڕووداوەکە خۆی کوشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.