پارتی دیموكراتی كورد له سوریا (په‌ده‌كه‌سه) له په‌یامێكی پیرۆزباییدا به بۆنه‌ی 26 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه، رایگه‌یاند كه كوردستان تیڤی مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردا.
پارتی دیموكراتی كورد له سوریا، پیرۆزبایی له سه‌رپه‌رشتیار و به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كوردستان تیڤی ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت كه له ساڵی نوێی كاركردنیدا به‌رده‌وام بێت له گه‌یاندنی هه‌واڵ و ده‌نگ و ره‌نگی گه‌لی كورد له هه‌موو جیهان.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، پارتی دیموكراتی كورد له سوریا ده‌ڵێت: گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه به راستگۆیی و پابه‌ندبوون به پرسی نیشتمانی و گه‌لی كورد و داكۆكیكردنی ماف و ئازادی و دادپه‌روه‌یی، كوردستان تیڤی به‌رز ده‌نرخێنین.
هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كورد هیوای ئایندەیەکی گەش و سەرکەوتنی هەمیشەیی بۆ كوردستان تیڤی ده‌خوازێت و داواش ده‌كات كه به‌رده‌وام بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و ناساندنی دۆز و كه‌لتوری كوردی به جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.