بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر پیرۆزبایی 26ـهمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان تیڤی دەکات ، ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیەتی
بەرێز سەرپەرشتیاری کەناڵی کوردستان تیڤی و بەرێزان سەرجەم کارمەندانی کوردستان تیڤی
بە بۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تی ڤی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز دەکەم، و هیوای هەردەم سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم .
بێگومان لە ماوەی ساڵانی رابردووی کارکردنی کوردستان تیڤی توانی بەو پەڕی دڵسۆزی و پیشەیی و راستگۆیی وپیرۆفشیناڵە کارەکانی ئەنجام بدات، کە ئەمانەش بوونە هۆکاری سەرکەوتن و جێگای متمانەی بینەران و بیسەرانی، و توانی لە سەرجەم کاتەکان پەیامی تەبایی و پێکەوە ژیان بەخش بکات، و خزمەت بە دۆزی رەوای گەلەکەمان بگەێنیت ، و ببێتە دەنگ و رەنگی رەسەنی میللەتی کورد و کوردستانیان و گەیاندنی ئێش و ئازار گەلەکەمان، هەروەها لەو ماوەیە توانی رووی راستەقینە و ئاوەدانی کوردستان بە جیهان بگەیەنێت.
هەڵبەتە ئەم هەوڵ و کارانە بە کەسانی دڵسۆز و ماندوو نەناس ئەنجام دەدرێت، دووبارە پیرۆز بایی و هیوای هەردەم سەرکەوتن و زیاتر پێشکەوتن
لەگەڵ رێزم
شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر
قاهیرە 17/1/2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.