ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دادگای پاكستانەوە سزای زیندانیكردنی 14 ساڵی بەسەر سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە سەپێنرا بە تۆمەتی تێوەگڵانی زیاتر لە 200 تاوانی گەندەڵیدا.
بڕیارەكە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دادگایەكی شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان دەركرا و سزای زیندانیكردن بۆ عیمڕان خان سەرۆك وەزیرانی پێشووی پاكستان و بوشڕا بیبی هاوسەری دەركرد.
دادگاكە سزای 14 ساڵ زیندانیی بۆ عیمڕان خان دەركرد، هەروەها سزای زیندانیكردنی 7 ساڵی بۆ بوشڕا بیبی هاوسەری دەركرد.
عیمڕان خان لە مانگی ئابی ساڵی 2023 بە تۆمەتی تێوەگڵانی لە گەندەڵییەوە دەستگیركراوە، بەڵام بوشڕا بیبی هاوسەری دوای ماوەیەك لە دەستگیركردنی ئازاد كرابوو.
عیمڕان خان دوای دەرچوونی بڕیاری سزاكەی، بە رۆژنامەنووسانی گوت: هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ دەسەڵاتداران ناكەم و داواش كەمكردنەوەی ماوەی سزاكەشم ناكەم.
عیمڕان خان لە ساڵی 2018 بە پشتیوانی سوپا بووە سەرۆك وەزیرانی پاكستان، بەڵام لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2022 نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێنێتەوە بۆ دووبارە بوون بە سەرۆك وەزیران، دواتریش لە ئابی ساڵی 2023 بە تۆمەتی گەندەڵییەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی رەوانەی زیندان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.