Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:47

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بڵاوكرده‌وه‌

100%

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنداروێکی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بڵاو کردەوە و هیوا دەخوازێت ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی1ی2025، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی  لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین، هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن..

ئێوارەی چوارشەممە، 15ی1ی2025، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی قەتەر، ئەمەریکا و میسر، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بڕیارە یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 19ی1ی2025، بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.