ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025.1.16، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە بەشداری بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتى نەشتەرگەری لە شاری هەولێر دەستیپێکرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەر لە کوردستان رێکخراوە.
ئەم کۆنفراسە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆنفراسێکى نێودەوڵەتییە و ژمارەیەکى زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەری لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق، وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و وڵاتانى دیکە بەشدارن و تێیدا چەندین بابەتی نوێی زانستی لە بارەی چۆنیەتی نەشتەرگەرییە گشتییەکان پێشکەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.