Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:33

حەماس بڕیاری رێككەوتنی لەگەڵ ئیسڕائیل واژۆ كرد

100%

بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ئەمڕۆ چوارشەممە واژۆی رێككەوتنی لەگەڵ ئیسڕائیل بۆ ڕاگرتنی جەنگ و رادەستكردنەوەی دیلەكان پێشكەش كرد.

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمشەو چوارشەممە نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ، واژۆی بڕیاری رێككەوتنی لەگەڵ پێشكەش بە وڵاتانی نێوەندگیر كرد بۆ ڕاگرتنی جەنگ و رادەستكردنەوەی دیلەكان.

حەماس راشیگەیاند: بڕیاركە دوای كۆبوونەوەیەكی تایبەتی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دراوە وەك بەرپرسیارەتییەك لەبەرامبەر ئەو ئەركەی لەسەر شانیانە بەرامبەر گەلەكەمان لە غەززە كە ماوەیەكی زۆرە بەرگەی نەهامەتییەكان دەگرێت.

دوێنێ سێشەممە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەمیانەی دیدارێكدا لەگڵ كۆمەڵێك لە ماڵباتی دیلەكان رایگەیاندبوو: چەند كاتژمێرێكی دیكە یاخود چەند رۆژێكی تر رێككەوتنی غەززە رادەگەیەنرێت.

هەروەها دڵنیایی دایە ماڵباتەكان كە سەرجەم دیلەكان ئازاد دەكرێن و دەگەڕێنەوە نێو باوەشی خۆشەویستانیان.

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەش دابوو كە رێككەوتنەكە لە چەند قۆناغێك پێكدێت و لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە بەفەرمی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.