بڕیارە لە گەرمیان مۆنۆمێنتێكی تایبەت بە ئەنفال دروست بكرێت، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان كراوە بیرۆكە یان دیزاینیان هەیە بۆیان بنێرن.
ئیدارەی گەرمیان لە بانگەوازێكدا بڵاوی كردەوە "بۆ دروستکردنی پرۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال، پێویستمان بە بیرۆکە و پێشنیارە، وەک سیومبوڵێک گوزارشت بێت لە پرسی ئەنفال".
بڵاویشی كردەوە "داوا لە سەرجەم دیزاینەر و هونەرمەندان و ئەندازیاران و شارەزایان و خوازیاران دەکەین هەر کەسێک لەو بارەوە بیرۆکە یاخود دیزاینێکی هەیە، لە ئەمڕۆوە تا 25/1/2025 بیهێنێت بۆ ئیدارەی گەرمیان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.