سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەییەكان كرد، جەختیشی كردەوە كە كاكەییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە:-
بە بۆنەى جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى ( یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم هەمیشە لە شادی و ئاسوودەییدا بن.
ڕێز و پێزانینێکی زۆرمان بۆ قوربانیدان و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی خوشک و برایانی کاکەیی هەیە وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستان.
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بژین.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان
14/1/2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.