ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری مەترسیداری رایگەیاند كە لە ماوەی رابردوودا تاوانەكانی رێگری و دزی و چەكی بێ مۆڵەت و تەقەكردن و هێرشكردنە سەر هاووڵاتییانیان ئەنجامداوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "10 تۆمەتباری مەترسیدارمان دەستگیركرد کە لە ناو شاری هەولێر چەند تاوانێکی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە".
راشیگەیاند " تۆمەتبارەكان تاوانەكانی (ڕێگیریکردن، دزیکردن، تەقەکردن و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی کاسبکار)یان ئەنجامداوە".
ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە بە پاڵپشتی سەرۆک وەزیران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکیان دەخەنەگەڕ بۆ دابینکردنی ئارامی و پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیان".
داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یاخود پێدانی زانیاری، دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە: 066106
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.