ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.9 پلەی رێختەر، دوورگەیەكی لە وڵاتی ژاپۆن هەژاند و ترسێكی زۆری لای هاووڵاتییان دروست كرد.
بەهۆی بوومەلەرزەكە هاووڵاتییانی هەردوو پارێزگای میازاكی و كوچی لە باشووری وڵات ترسیان هەیە تسۆنامی دروست ببێت.
لای خۆیەوە دەزگای كەشناسی ژاپۆن دڵنیایی دا كە بەهیچ شێوەیەك ترسی دروستبوونی تسۆنامی لە نزیك شوێنی بوومەلەرزەكە نییە بەهۆی ئەوەی لەرینەوەی بوومەلەرزەكە لاوازە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.