Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:36

ترەمپ: پۆتین دەیەوێت لەگەڵمدا کۆببێتەوە

100%

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پۆتین خوازیارە لەگەڵیدا کۆببێتەوە و ئەم کۆبوونەوەیەش ڕێکدەخەن.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حاکمە کۆماریخوازەکان لە کۆشکەکەی خۆی لە مار ئا لاگۆ لە فلۆریدا، ترەمپ ڕوونکردنەوەیەکی کورتی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا.

ترەمپ لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کردووە و باسی لەوەیش کردووە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پۆتین دەیەوێت لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

"ئەو (پۆتین) دەیەوێت لەگەڵمدا کۆببێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیە ڕێکدەخەین. سەرۆکی ڕووسیا پوتین کۆبوونەوەی دەوێت، بە ڕوونیش باسی لەوە کردووە. پێویستە ئێمە کۆتایی بەم جەنگە بهێنین، جەنگێکی زۆر خوێناویە" ترەمپ وای گوت، بەڵام زانیاریی لە بارەی کاتی کۆبوونەوەکە نەخستەڕوو.

ترەمپ پێشتر باسی لەوە کردبوو کە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی دەیەوێت لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا بهێنێت، بۆ ئەمەیش ئامادەی کۆبوونەوەیە لەگەڵ ترەمپ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.