Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:48

تۆمەتباری كەوتنەوەی ئاگرەكەی ئەمەریكا دەستگیر كرا

100%

پۆلیسی شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ئەو كەسەیان دەستگیركردووە كە بووەتە هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرە وێرانكەرەی ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە.

لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە ئاگرێكی گەورە بەشێكی زۆری ناوچەكانی شاری لۆس ئەنجلۆسی لە وڵاتی ئەمەریكا گرتووەتەوە، سەرەتا ئاگرەكە لەنێو دارستانێك لە ناوچەی كینیت لە رۆژئاوای شارەكە سەری هەڵدا.

دەستەی پارێزەری یاسا ئاشكرای كرد، پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس كەسێكیان بە تۆمەتی كەوتنەوەی ئاگرەكە بەشێوەی ئەنقەست دەستگیر كردووە و ئێستا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

پۆلیس تۆمەتبارەكەی بە هاوكاریی هاووڵاتییانی ناوچەی كینیت دەستگیر كردووە دوای ئەوەی چەند كەسێك بینیویانە لەنێو دارستنێك ئاگرەكەی كردووەتەوە.

داواكاری گشتیی لۆس ئەنجلۆس جەختی كردۆتەوە، ئەگەر تۆمەتی ئاگرەكە بەسەر تۆمەتبارەكە ساخبووەوە، ئەوا سزای زیندانی هەتاهەتایەی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانە ماددییەكانی ئاگرەكەی شاری لۆس ئەنجلۆس بە زیاتر لە 150 ملیار دۆلار دەخەمەڵێنرێت.

هەر بەهۆی ئەو ئاگرەوە 10 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1500 باڵەخانە و خانووش سوتاون.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.