ئەمرۆ هەینی ئەبوو عوبەیدە جێگری والی كەركووكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و شەش لە پاسەوانەكانی لە پارێزگای كەركووك كوژران.
ئەبوو عوبەیدە كە پۆستی جێگری والی كەركووكی رێكخراوی داعش بووە، ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە چیای حەمرین كوژراوە.
جگە لە ئەبوو عوبەیدە كە ناوی خۆی (ماهیر حەمەد سەڵبی)ـە، هەر لە ئەنجامی بۆردومانەكە 6 لە پاسەوانە تایبەتییەكانیشی كوژراون.
دوای بۆردومانەكە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەكە و تەرمی ئەبوو عوبەیدە و هەر شەش پاسەوانەكەیان دۆزیوەتەوە، جگە لەوەش دەستبەسەر چەندان چەك و تەقەمەنی و پێداویستی تایبەتیشدا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.