Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:18

كەشناسی: سبەی بەفر و بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاشكرای دەكات كە سبەی شەممە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە".

بۆ كەشوهەوای سبەی شەممە، كەشناسی رایگەیاند " ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمەباران لە هەندێك ناوچە دەبارێت، پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین". هەروەها رایگەیاند "پێشبینی دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی كەم ببارێت".

كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی شەممە پلەکانی گەرما بە نزیكی 2 تـا 4 پلە نزمتر دەبێتەوە.

پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

هەولێر: 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.