بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی سەیدسادق – پێنجوێن، دوو بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی گڕیان گرت و بەهۆیەوە سێ كەس بوونە قوربانی.
رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر رێگەی سەیدسادق – پێنجوێن كەوتۆتەوە و دوو بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی گڕیان گرتووە.
لە ئەنجامی ئاگرەكە، شوفێری یەكێك لە بارهەڵگرەكان بەناو شەیهان شەریف دانیشتووی گوندی سێماڵە لە سنووری پێنجوێن گیانی لەدەستداوە و هەروەها دوو كەسی دیكەش بەهۆی سوتانەوە بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.