ئەمشەو چواشەممە لە سەنتەری پارێزگای كەركووك رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دروستبووە و بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: رووبەڕووبوونەوەكە لە گەڕەكی شۆراوەی پارێزگای كەركووك بووە لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر.
دوو بازرگانەكە لەكاتی هەوڵی دەستگیركردنیان، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بوونەتەوە.
لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەكە، هەردوو بازرگانە ماددە هۆشبەرەكە بریندار كراون، هەروەها ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش بریندار بووە، هەرسێ بریندارەكە بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.