Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:50

كەشناسی: ئەمڕۆ كەشوهەوا سارد دەبێت و بەفر و بارانێكی باش دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی بوومەلەرزەزانی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، كەشوهەوا سارد دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفرێكی باش دەبارێت و لە سەنتەری شارەكانیش باران بەلێزمە دەبارێت.

كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی پێشبینی كرد: ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمەباران و بارانى مامناوەند لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، دواتر لە نیوەڕۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران.

لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفرێكی باش دەبارێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، ئەمڕۆ هەیەنی بە نزیکەیی 1 تـا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.

بۆ رەوشی كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت.

بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆی سبەی شەممە کۆتایی بەم شەپۆڵەی بارانبارینە دێت و كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانیش بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

هەولێر:13 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 9 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.