ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری گەڕانەوەی ئەو شەش بەرپرسە باڵایەی دەركرد كە پێشتر بڕیاری دوورخستنەوەیان لە حزبەكە درابوو.
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشتر بڕیاری دوورخستنەوەی هەریەك لە محەمەد ڕەئووف، ئەبوبەکر كاروانی، ئەبوبەکر هەڵەدنی، مەولود باوەموڕاد، عەلی محەمەد و لوقمان جامیعی دەركردبوو.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارینه‌كردنی ئه‌ندامێتى ئه‌و شه‌ش كه‌سه كرا كه بۆیان نابێت به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو بكه‌ن".
راشیگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به ڕاگرتنى كاركردن به‌و بڕیاره و داوا كرا لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره، پێداچوونه بكات به مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى ئه‌و كه‌سانه و كارئاسانى بكات بۆ به‌شداربووان له كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو له رۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا".
سەبارەت بەو ئەندامانەش كە وەك ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بڕیاری دەركردنیان، لێدوانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دابوو، هادی عه‌لی گوتی "پێویستە داواى لێبوردن له سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.