Erbil 11°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:01

ئەم دوو تۆمەتبارە ئەشكەنجەی كچێكی ناسیاویان دەدەن تا گیانلەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک، دوو تۆمەتباری دەستگیر كرد، تۆمەتبارەكان كە بەڕەگەز عەرەب بوونە، كچەكەیان بەند كردبوو و ئەشكەنجەیان دابوو تا گیانی لەدەستدابوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس لە ڕووداوی کوشتنی کچێک لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاری بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستی پێ كرد.

دوای‌ گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتباری یەکەم دەستگیر بکرێت، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم، سەرەنجام توانرا تۆمەتباری دووەمیش دەستگیر بکرێت.

لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانە و بەمەبەستی سەردان، سەردانی ماڵی تۆمەتبارانی کردووە، بەڵام دواتر بەندیان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە تا گیانی لەدەستداوە.

ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەناوەكانی (م، أ، ک) لەدایكبووی‌ 1989 و (أ، ح، ع) لەدایکبووی 1987 کە بەڕەگەزنامە عەرەبن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر رووداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.