زیندانی (سیدنایا) ، گه‌وره‌ترین زیندانه‌كانی سووریایه و ده‌یان هه‌زار ده‌ستگیركراوی تێدا بووه، توندترین و دڕندانه‌ترین جۆری سزا به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركراوان به‌كارهێنراوه به زیندان (سوور) ناسراوه وه‌ك ئاماژه‌دان به خوێنڕێژیی زیندانه‌وانه‌كان.
هه‌ر له‌م زیندانه‌دا نزیکەی 30 ھەزار دەستگیرکراو لە زیندانی سیدنایا لەژێر ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و لەسێداِرەدانی بەکۆمەڵ لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە گیانیان لەدەستداوە.ِ
دەرهێنەری سووری سامر ڕەزوان ئاشکرای دەکات، زنجیرەی تەلەفزیۆنی ڕۆژانی سیدنایا ئامادەکاریی بۆ دەکرێت کە تێیدا باس لە چیرۆکە تراژیدیەکانی ڕۆژانی زیندانەکە دەکات، ئەو چیرۆکانەی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئاشکرا بوون و جیهانی تووشی شۆک کرد، ئەو زیندانەی بە قەسابخانەی مرۆڤەکان ناسرابوو.
ئەکتەری سووری، جەمال سلێمان دەڵێت: نوێترین کاری هونەریم، زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (زیندانی سیدنایا)یە یە کە لەدەرهێنانی سامر ڕەزوانە، ئەو هونەرمەندە ئاشکرای دەکات، سامر ڕەزوانی دەرهێنەر چیرۆکەکەی نووسیووە و ساڵێکە خەریکە، بەر لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدیش خەریکی بوو بە نهێنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.