Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:32

ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 به‌ كۆتادێت

100%


دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ وه‌ریده‌گرن.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی12ی2024، مووچه‌ی ئه‌م  شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت:
رۆشنبیری و لاوان،كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشمه‌رگه‌، دیوان، لیواكان، یه‌كه‌ی 70، یه‌كه‌ی 80، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن.

به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.