ئەمشەو یەكشەممە لە شاری سلێمانی لە ئەنجامی دەسڕێژی گولـلەوە، كوڕ و باوكێك بریندار كران.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: كەمێك لەمەوبەر لە دەروازەی شاری سلێمانی كێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان شوفێری دوو ئۆتۆمبێل دروست بوو.
لە ئەنجامی دەمەقاڵییەكە، شوفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان دەسڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلەكەی دیكە كردووە و بەهۆیەوە كوڕ و باوكێكی بریندار كردووە.
دوای كەوتنەوەی رووداوەكە، تەقەكەرەكە بۆ شوێنێكی نادیار رای كردووە و هێزەكانی پۆلیسیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.