سوپای ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا کۆگایەکی هاژهكی و ناوەندێکی سەربازیی سەر بە حووسییەکانی یەمەن'ی بۆردومان کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاو کراوەتەوە، هێزی ئاسمانی ئەمریکا حووسییەکانی یەمەنی لە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسمانی سوپای ئەمریکا کۆگایەکی هاژهكی و هەروەها ناوەندێکی دیکەی سەربازیی سەر بە حووسییەکانیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن کردووەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش دراوە کە لە هەمانکاتدا چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە ویستوویانە هێزەکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج، خراونە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.