شاندی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان بۆ ههردوو مانگی 11 و 12 له بهغدایه.
بهیانی ئهمڕۆ یهكشهممه 22ی12ی2024، شاندی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ چارهكردنی كێشهكانی تایبهت به مووچهی مووچهخۆران بۆ ههردوو مانگی 11 و 12 گهیشته بهغدا.
دوێنێ شهممه 21ی12ی2024، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی هەرێمی كوردستان.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.
ڕێباز حەملان ئاماژهی بهوهش داوه، رۆژی یەکشەممە، 22ی12ی2024، بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.
رۆژی دووشەممە، 16-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند و ڕوونکردنەوەیەکی سێ خاڵیشی لەبارەی مووچەی مانگی 11 و ڕاگرتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەتریان نەکردووە، بڵاو کردەوە:
1- ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەر دراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
2- تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.
3- هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.