ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی هەرێمی كوردستان.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.
ڕێباز حەملان ئاماژهی بهوهش داوه،بریارە ئهمڕۆ یەکشەممە، 22ی12ی2024، بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.