Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:25

گڵکۆی هونەرمەندى ناوداری كورد (حه‌سه‌ن زیره‌ك) شێوێندرا

کوردستان TV
100%


له‌ شاری بۆكان له‌ گردی ناڵه‌ شكێن ،گڵکۆی هونەرمەندى كۆچكردووی ناوداری کورد (حەسەن زیرەک ) شێوێندرا و کێلەکەی تێکدراوە. 

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو،  گڵکۆی هونەرمەندی ناوداری کورد (حەسەن زیرەک)  کێلی گڵکۆکەیان شکاند. 

به‌هۆی ئه‌م ڕووداوە نیگەرانی لای هونەرمەندان و هەوادارانی ئەو هونەرمەندە بەناوبانگە لێکەوتووەتەوە  داواده‌كرێت به‌زووترین كات لێکۆڵینەوە بكرێت و بكه‌رانی ئه‌م رووداوه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ به‌سزای خۆیان بكه‌ن.

شایانی باسه‌ دواى شکاندنى کێلى گۆڕەکەی حەسەن زیرەک ئێوارەی دوێنێ لەلایەن شارەوانی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چاککرایەوە.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.