Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 06:05

ئەڵمانیا.. هێرشکرایه‌ سەر بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمس بە ئۆتۆمبێل كه‌ گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە شاری ماگدێبۆرگی‌ ئه‌ڵمانیا، کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بە ناو بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەو هەواڵانەی لە میدیای ئەڵمانیدا بڵاوکراونەتەوە، کەسێک کە هێشتا ناسنامەکەی دیار نییە، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو قەرەباڵغی بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و نزیکەی 80 کەسی دیکە برینداربوون.

ئاماژە بەوە کرا کە ئەنجامدەری هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

باس لەوەیش کرا کە ئەم بازاڕەی کریسمس داخراوە و داوا لە خەڵکی کراوە ناوەندی شارەکە جێبھێڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.