ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر لە كاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلە خێراكان، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی شوێنێكی دانیشتنی هاندەران 15 كەس بریندار بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی لاوان لە شاری هەولێر، پاڵەوانیەتی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلە خێراكان بەڕێوەچوو.
لە كاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕكێكە، شوێنێكی دانیشتنی هاندەران كە بە ئەسكەلەی ئاسن دروستكرابوو، كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 هاندەر بریندار بوون.
بەرگریی شارستانی هەولێر لەمبارەیەوە رایگەیاند: تیمەكانی بەرگریی شارستانی پێش دەستپێكردنی پێشبڕكێكە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو لە شوێنەكە جێگیركرابوون.
راشیگەیاند: لە كاتی كەوتنەوەی رووداوەكە، بەشێوەیەكی خێرا فریاگوزاری بۆ سەرجەم بریندارەكان كرا و توانرا گیانی چەندین هاووڵاتیی لە مردن رزگار بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.