Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 03:32

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو بازاڕی هەولێر قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

بڕیاردراوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەكی كاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو بازاڕ و بەردەم قەڵای هەولێر قەدەغە بكرێت، واتە هاتوچۆ لەم ناوچانە تەنیا بە پیادە دەبێت.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند "لەبەرئەوەی ڕۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی سەنتەری شاری هەولێر بە تایبەتی بازاڕی شێخەڵا و پارکی نافوورەی بەردەم قەڵا دەکەن، لە شەقامدا پیادەڕۆ و ئۆتۆمبێل تێکەڵ بەیەک دەبن".

راشیگەیاند "ئەم تێكەڵبوونە بە بەردەوامی دەبێتە هۆکاری خنکانی شەقامەکە و دروستبوونی جەنجاڵی و سیمایەکی ناشیرن بە شەقامەکانی ناو بازار دەدات".

هەروەها رایگەیاند "بۆیە بڕیاردرا هاتوچۆکردن لە سەنتەری شار تەنها بە پیادە بێت لە کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ هەتا 8:00ی ئێوارە.

هاتوچۆی هەولێر جەختیشی كردەوە كە دوای كاتژمێر 8:00ی ئێوارە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سەنتەری شار ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.