Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 03:32

بزانە ئەمڕۆ بارانی زۆر لە كامە ناوچە دەبێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی شەپۆڵێكی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و بە ڕێژە و بڕ و لە چەند ناوچەیەكی جیاواز بارانەكە زیاتر دەبێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند "لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر و دەشتی مووسڵ و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و کەرکووک و سلێمانی و سۆران و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان و سۆران و دەشتی قەراج و کەندیناوە و مەخموور و گوێڕ و سەرگەڕان و شەمامک باران دەبارێت".

راشیگەیاند "سەرەتا بارانبارینەکە بە نمەباران دەست پێ دەکات، بەڵام دواتر دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند یاخود بەخوڕ".

هەروەها رایگەیاند "كاتی بارانبارینە زۆرەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بۆ درەنگانی شەو هەتا کاتەكانی بەرەبەیان دەبێت".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا "هەر ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری، بەفربارین دەست پێ دەکاتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.