ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە لە گوندێكی سنووری باشووری پارێزگای كەركووك ئاڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەڵكرایەوە، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كردووە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی لە گوندی خالید سەر بە شارۆچکەی داقووق لە باشووری كەركووك، ئاڵای تیرۆرستانی داعش لەسەر باڵەخانەی قوتابخانەی گوندەکە بەرزکرایەوە.
بەو هۆیەوە لە بەیانییەوە هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتوونەتە گوندەكە و گەماڕۆی ناوچەكەیان داوە.
تا ئێستا روون نەبووەتەوە ئاڵاكە لەلایەن كێوە هەڵكراوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان لێکوڵینەوەكانیان دەست پێ کردووە.
ئەمە جاری دووەمە ئاڵای تیرۆرستانی داعش لە باشووری کەرکووک بەرز دەكرێتەوە، چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی حەویجە ئاڵای داعش بەرزکرابووەوە، بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدەرانیان دەستگیر کرد.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
وێنە: ئەو ئاڵایەی داعش لە گوندی خالید لە باشووری كەركووك بەرزكرابووەوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.