Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 03:23

پارێزگاری پێشووتری سلێمانی كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ هەینی بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری ئێستای سلێمانی هەواڵی كۆچی دوایی بەهرۆز محەمەد ساڵح قەشانی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی پشتڕاست كردەوە.

هەڤاڵ ئەبووبەكر رایگەیاند "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز و ئازیزمان ئەندازیار بەهرۆز محەمەد ساڵح قەشانی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی دەردەبڕین.

بەهرۆز محەمەد ساڵح قەشانی كە لەنێوان ساڵانی 2010 تا 2015 پارێزگاری سلێمانی بووە، ماوەیەكە تووشی نەخۆشی بووە و دۆخی تەندروستی باش نەبووە، ئەمڕۆ هەینی هەر بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە كۆچی دوایی كرد.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.