Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 01:22

سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتییی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا باس لە هەنگاوەکان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم و جەخت لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی تازە و دەستبەکاربوونی لەم دۆخە سیاسییە هەستیارەی لە ئارادایە کرایەوە.

هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە بە گشتی و باس لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و بیری توندڕۆیی کرایەوە و ئەگەری دزەکردنی تیرۆرستان لە سووریا بە مەترسییەکی جددی دانرا کە کاریگەری بۆ سەر عێراق و ناوچەکە بە گشتیی دەبێت، هەر پەیوەست بەم باسەوە هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕال بە گرینگ زانرا.

هەردوولا هیوایان خواست دۆخی سووریا ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و کێشە و گۆڕانکارییەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە بەرژەوەندیی گەلانی سووریا بگات بە چارەسەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.