Erbil 28°C دووشەممە 21 نیسان 20:03

دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە ئەفغانستان گیانلەدەستدانی لانی کەم 52 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ویلایەتی غەزنی لە ئەفغانستان دوو ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا، بەپێی ئامارە بەراییەکان لانی کەم 52 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئەفغانى، دوێنێ شەو لە ناوچەکانی نانی سەربە قەزای شاھباز و ئاندار لە ناوەندی ویلایەتی غەزنی، دوو ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندرستیی ویلایەتی غەزنی، لەو ڕووداوانەدا لانی کەم 52 کەس گیانیان لەدەستداوە و 76 کەسی دیکە برینداربوون.

هەردوو ڕووداوەکە لەسەر ئەو ڕێگا سەرەکییەی کابولی پایتەخت بە ویلایەتی قەندەهار لە باشوور دەبەستێتەوە ڕوویانداوە و، کە پاسێکی نەفەر هەڵگر لەگەڵ تانکەرەکی نەوت و، پاسێکی دیکە لەگەڵ بارهەڵگرێکدا بەیەکیاندا داوە.

لەکاتێکدا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە نزیکەکان، تەرمی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە ڕادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.