Erbil 28°C دووشەممە 21 نیسان 20:17

سەرۆکی حكوومه‌ت و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەخت لە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

لەبارەی دۆخی سووریاش، جەخت لە گرنگی و پێویستی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.