كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی12ی2024، مه‌حمود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی پارتی و یه‌كێتی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی 17ی12 ئیجابی بوو، لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو، تاوتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ كراوه، بریاری لێژنه‌كه‌ش كه درا به‌هاوبه‌شی بۆ ئه‌وه‌بوو به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده‌بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م لێژنه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌حمود محه‌ممه‌د گوتیشی، له‌لای خۆمانه‌وه هه‌وڵی زۆر جددی ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری بكه‌ین له بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه پێویستیان به بونیاتنانه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی یاسا به‌تایبه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی 7ی1ی2025 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پارتی و یه‌كێتی له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمە دەبێتە سێیه‌م كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کراوە، کۆبوونەوەی ڕابردووی هه‌ردوو شاندیش له 17ـی12ی2024 له قه‌زای پیرمام به‌رێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌ێندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه هاتوونه‌ته ئاراوه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی له پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
هه‌ر له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه كرا، هه‌ردوو هاوڕابوون كه به زووترین كات له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه حوكمڕانیی كوردستانیان بۆ قۆناغی ئاینده له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگاری له پێگه و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بكات.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند، له‌م ڕووه‌وه بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.