Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:32

سه‌رۆك بارزانی: ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات

100%

سه‌رۆك مەسعود بارزانی، له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌ گه‌ڵ كه‌ناڵی (سكاى نیوز عه‌ره‌بى) ڕایگەیاند باس له‌ دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ باره‌ی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت، ، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی پێدەگات و  بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، داوا  لە هەموو لایەک ده‌كه‌م ئاشتی هه‌ڵبژێرن.

له‌ باره‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ سه‌رۆك بارزانی گوتی، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا ئاڵۆز بێت،  پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوولا  وڵاتدا ئاساییە و بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات.

 سه‌رۆك بارزانی له‌ باره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و توركیاوه‌ ڕایگه‌یاند، جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات (لە کاروباری عێراق) و ڕێنماییەکان جێبه‌جێ ده‌كات، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەستوەردان دەکات و گوێ نادات به‌ ڕێنماییەکان.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت،  داعش هێشتا مەترسییەکی جدی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ ئاماده‌کردنی سوپای عێراق کێشەیە، چونکە عێراق ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی.

 له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش سه‌رۆك بارزانی گوتی، پەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا باشە، چه‌ند پرسێكیش هەیە تا ئێستا لە ژێر گفتوگۆدایە، بە تایبەت پشکی هەرێم لە نەوت.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.