Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:17

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست هەیە

100%


ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانيی وڵاتی نەمسا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25ى تشرينى دووه‌مى 2024، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەت و دیپلۆماتکار و پارت و لایەنە سیاسییەکان و پیاوانی کارو میوانان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانيی وڵاتی نەمسا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکدا سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بە ناوی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی نەمسا و باڵیۆز لە بەغدا و نووسینگەی بازرگانی لە هەولێر کرد.
سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەکان گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا پێشووەچوونیان بەخۆیانه‌وه‌ بینیوە و کاريش دەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنيان.
دزەیی گوتیشی: سوپاس بۆ سەردانەکەی وەزیر لەگەڵ بازرگانانی نەمسا لە ساڵی ڕابردوو، ئەمە دەستپێکێک بوو بۆ بوونیادنانی پەیوەنديی بازرگانی، نەوەک بە تەنها پەیوەنديی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەروه‌ها گوتی: ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران فرەچەشنکردنی ئابوورییە، ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست هەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری هەیە.

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.