Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:43

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: به‌فرو باران ده‌بارێت

100%

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان  هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان بەجۆرێک لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت و  لەناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت، لەکاتەکانی شەویشدا کاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی  پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بەشیوەی نمە بارانی لاواز دەمینێتەوە.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو(6-7)پلە لەناوچە شاخاوییەکان و له‌ دەڤەری بادینان ( 8- 10) پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 26ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران،  وە بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لەکاتەکانی بەیانی پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ کاریگەی دابارین زیاد دەبێ  بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم وە پێشبینی برێکی باش بەفر بارین دەکرێت بەنزیکەی (8-10) سم وە بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهه‌ڵاتدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.