نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له ڕۆژی جیهانیی بنبڕكردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، لە ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديمان به پاراستنی مافەکانی ژنان لە کوردستان نوێ دەکەینەوە، هه‌روه‌ها دڵنيايان دهكهينهوه كه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری به‌رانبه‌ر ئافرەتان. تواناسازى و بەهێزکردنی پێگەی ژن، بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و پێشکەوتووترە.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، هەرێمی کوردستان پێشەنگ بووە لە پشتگیریکردنی مافەکانی ئافرەت و دابینکردنی دەرفەت بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی بە یەکسانی لەگەڵ پیاودا. ئێمە باوەڕمان وایە کە ژن نەک تەنها هاوبەشێکی سەرەکييه لە بڕیاردان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ گۆڕانکاری و گەشەپێدانی بەردەوام.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەم ڕۆژەدا، داواى هاوکاريی زیاتر دەکەین لەنێوان دامەزراوە حکوومییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکاندا، بۆ بڵاوکردنەوەی زياترى هۆشیاری و بەهێزکردنی بەهاکانی لێبوردەیی و یەکسانی. هەروەها جەخت دەکەینەوە کە بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەمووانە بۆ دڵنیابوون لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش و ئارام بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش داوه، هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا بەڵێن بە ئافرەتانی کوردستان ده‌ده‌ين کە بێ وچان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و به‌هێزكردنى تواناكانيان بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی گرنگیان لە خزمه‌تكردن و بنیاتنانی وڵات‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.