نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌وادەى هونه‌رمه‌ند زاهير عه‌بدوڵڵا ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌ی زاهیر عەبدوڵڵا کرد، لە پرسەنامەکەدا هاتووە، بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو زاهير عه‌بدوڵڵا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوكارانى به‌ڕێزى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێ، خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى دوور و درێژى بە خزمه‌تى هونه‌ر و نواندنى كوردی به‌سه‌ربرد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.