ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/11/2024 ته‌رمی هونه‌رمه‌ند( زاهیر عه‌بدوڵڵا) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و هونه‌رمه‌ندان له‌گۆرستانی كه‌سنه‌زان به‌خاك سپێردرا، هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات پرسه‌كه‌ی به‌رێوه‌ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ندی ناودرای كوردستان (زاهیر عه‌بدوڵڵا) ماوه‌ی دووساڵ بوو تووشی نه‌خۆشی شێر په‌نجه ببوو، دوێنی شه‌ممه 23/11/2024 له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كۆچی دواییكرد .
هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا ناوی ته‌واوی (زاهیر عه‌بدوڵڵا خدر) -ه، ساڵی 1958 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له ته‌یراوه ته‌واو كردووه، ساڵی 1972 كاتێك مامۆستا (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان و ته‌حسین ته‌ها) له چالاكی قوتابخانه‌كان بوونه سه‌ردانی ناوه‌ندی جمهوری ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی هه‌ڵیده‌بژێرن و له شانۆی (ئه‌نجامی پۆل په‌رستی) به‌شدار ده‌بێت له‌نووسینی حه‌مه كه‌ریم هه‌ورامی و ده‌رهێنانی سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌سپێكی كاری هونه‌ری، ساڵی 1981 له‌دوا قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌سازی بووه له‌لایه‌ن ئه‌منی هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كرێ له‌سه‌ر ڕێكخستنی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) كه ئازاد ده‌كرێت له‌خوێندن فه‌سڵ ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ند له پۆلی (5) ی سه‌ره‌تایی بووه له چایخانه كاری كردووه پاره‌ی ڕۆژانه‌كه‌ی ده‌كرده ده‌خیله‌و كتێبی پێدهكڕی، زاهیر عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (شیرین سابیر) كردووه، هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا به بینینی فیلمه سینه‌ماییه‌كان و دراما و شانۆگه‌رییه كوردییه‌كان سه‌رسام بووه و وای لێهات بێته مه‌یدانی هونه‌ر و یه‌كه‌م مامۆستای هونه‌رمه‌ند (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) بووه، له شانۆگه‌ری (هه‌بوو نه‌بوو) سه‌ره‌تا ڕۆڵی قوماش فرۆشی هه‌بووه جوانه مه‌رگ هونه‌رمه‌ند ڕۆڵی (ئۆمه‌ر چاوچنۆكی) بینیوه به‌ڵام مه‌رگ ڕێی پێنه‌دا بۆ ته‌له‌فزیۆن به‌شدار بێت بۆیه له شوێنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا ڕۆڵه‌كه‌ی بینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی قوماش فرۆشیش هونه‌رمه‌ند (قاسم عه‌زیز) "ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر - زه‌یتونه بووه
به‌رهه‌مه‌كانی: (ئه‌نجامی پۆل په‌رستی 1972) (خۆتان بگرن هات 1979) (هه‌بو نه‌بو 1980) (ماله‌ی سه‌رگرده‌كه 1981) (محه‌مه‌د و سێوێ 1981) (سورمه‌خان 1983) (گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان 1983) (قه‌ڵای دم دم 1984) (خانه‌دان 1984) (ئاسكه 1985) (گوڵی نهێنی 1986) (ماڵی نوێ 1986) (خاتو كڵاوزهر 1987) (كۆلاره 1987) (كه‌ونه ده‌ركه 1989) (گوڵاڵه) (قه‌ره‌ج 1989) (مه‌ڕانه 1989) (زوله‌یخا 1989) (به‌رنامه‌ی زووم زووم 1992 – 1995) (كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ 1993) (به‌رنامه‌ی (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) له تیڤی كوردسات/ شاره‌كه‌مان 2007) (شه‌وچرا) (حه‌سه‌نه فه‌ندی) (سێ چاو) (هاوارێك له حاجی قادری كۆیه دواركاریشی (درامای (ئادیابین) كه له به‌رهه‌می كوردستان تیڤی بوو له مانگی ره‌مه‌زان په‌خش كرا.
جگه له كاری هونه‌ری له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه ده‌ستی به چیرۆكنووسین كردووه و كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی به‌ناوی "خه‌ره‌ند" بڵاوكردووه‌ته‌وه دواكتێبیشی به‌ناوی( ته‌یراوه.. هه‌ر بهپیسا) بوو.
پرسه‌ی هونه‌رمه‌ند( زاهیر عه‌بدوڵڵا) له هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.