محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و تێیدا پێشهاتەکانی ڕەوشی ئەمنی لەسەر ئاستی ناوچەی و نێودەوڵەتی تاوتوێکرا.
سودانی ڕاشیگه‌یاند، عێراق بە توندی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل دەکات، کە ئامانجی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیە.
گوتیشی، هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و گرنگی به گفتوگۆ و دیالۆگ ده‌ده‌ین. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. ئەنجومەنەکە هەڵوێستی حکومەتی عێراقی دوپاتکردەوە کە چەندین جار ڕایگەیاندوە، بڕیاری ئاشتی و جەنگ تەنیا مافی حکومەتی عێراقە و بەردەوامە لە ڕێوشوێنەکانی بۆ ڕێگری‌کردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەر هێرشێک، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و جۆره هەڕەشانه ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
لەبەر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتانە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی چه‌ند بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد.له‌وانه‌ش، ڕاسپاردنی وەزارەتی دەرەوە بۆ بەدواداچونی دۆسیەکە لە کۆڕبەندە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان و لەبەردەم دەزگاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و گرتنەبەری هەموو هەنگاوێکی پێویست بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، بۆ پاراستنی مافەکانی عێراق.
هه‌روه‌ها داوا لە کۆمکاری عەرەبی ده‌كرێت هەڵوێستێکی توند و یەکگرتووی لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسڕائیل هه‌بێت. خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه بڕیارێک لەژێر بەندی حەوتەم ده‌ربكرێت، بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە هەموو ناوچەکە و هەنگاونانی جدی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان، هه‌روه‌ها ڕێگری‌کردن لە هەر لایەنێک کە بیەوێت کردەوەی توندوتیژی ئەنجانم بدات.
خاڵێكی دیكه كه داواكراوه له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق لەڕێگەی دیالۆگی ئەمنی و سەربازییەوە لەچوارچێوەی بەشی سێیەمی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی هەنگاوی کاریگەر بنێت، بۆ ڕێگری‌کردن لە هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسڕائیل.
هاوكات داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندامی دەکات ئەم هەڕەشانە سنوردار بکەن و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی شەڕ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.