Erbil 20°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 12:35

وەزارەتی دادی ئەمریکا گووگڵ ناچار دەکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت

کوردستان TV
100%


بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریانداوە داوا لە دادوەر بکەن گووگڵ ناچار بکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ کە بە پشت بەستن بەو سەرچاوانەی خاوەنی زانیاریین و نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، وەزارەتەکە داوا لەو دادوەرە دەکات کە لە مانگی ئابدا بڕیاریدا لە بارەی ئەوەی گووگڵ بە شێوەیەکی نایاسایی قۆرخکاری بازاڕی کردووە، ڕێوشوێن سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد و سیستمی کارپێکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید بگرێتەبەر.

بەرپرسانی دژەقۆرخکاری سەربە وەزارەتی دادی ئەمریکا داوا لە دادوەرەکە دەکەن گووگڵ ناچار بکات ماڵپەڕی کرۆم بفرۆشێت.

دادوەری فیدراڵی، ئەمیت میهتا لە ئەمریکا لە مانگی ئابدا بڕیارێکی گرنگی لە بواری تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتدا لەسەر ئەوەی گووگڵ "قۆرخکاری نایاسایی" لە گەڕان و ڕیکلامی گەڕان دروستکردووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.